راگه‌ێندراوی کومیته‌ی سوئێد، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگـــــــــرانی ســـــازمان و به‌رێوه‌بردنی رێ و ره‌سمێ
هه‌ر وه‌ک له هه‌واڵه‌کانی رابردوودا رامانگه‌یاند، رۆژانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه، ٨ و ٩ ی نۆڤامبێری ٢٠٠٨ی زایینی به‌رانبه‌ر به ١٨ و ١٩ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٧ی کۆچی خۆری، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران به هاوکاری( کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی خه‌بات) له شاری لین شۆپینگ له وڵاتی سوئێد،کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان به به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی زیاتر له ٨٠ که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران پێک هێنا.درێژه‌ی بابه‌ت...
سكرتێرى گشتى سه‌ردانى گڵكۆى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌باتى كرد
رۆژى هه‌ینى ٣ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧ى كۆچى خۆرىـ ٢٤ى ئۆكتۆبرى ٢٠٠٨، به‌رێز و تێكۆشه‌ر جه‌نابی كاك بابه‌شێخى حسه‌ینى سكرتێرى گشتى سازمان به هاورێیه‌تى ژماره‌یێك كادر و پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات
سه‌ردانى گڵكۆى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى سازمان: شه‌هید ره‌حمان قادرى، شه‌هید عه‌بدولا ئه‌حمه‌دپوور، شه‌هید تاهیر فه‌یزى و شه‌هید عه‌لى مورادى له گۆرستانى به‌كره‌جۆ له نزیك شارى سلێمانى كرد و به فاتێحهیێك بۆ ره‌وانى پاكى شه‌هیدانى سازمان، جارێكى دیكه به‌ڵێنیان دووپات درێژه‌ی بابه‌ت...
ده‌ستگیری لاوێك له ئاواییه‌کی شاری مهاباد و چالاکیه‌کی سیاسی له ورمێ

هێزه‌کانی ئیتلاعاتی رژێمی ئیسلامی ئێران، لاوێك به ناوی دیاكۆ خه‌لیفه‌زاده، خه‌لكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مهاباد، له چه‌ند رۆژی رابردوو، ده‌ستگیر كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...
دوای 49 رۆژ به‌ندکران، نگین شێخولئیسلامی به شێوه‌ی کاتی ئازاد بوو
وای تێپه‌ڕبوونی 49 رۆژ به‌سه‌ر به‌ندکرانی نگین شێخولئیسلامی چالاکی بواری ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌ره‌نجام ناوبراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی سه‌رماوه‌ز به دانانی بارمته ئازاد بوو. نگین شێخولئیسلامی به‌رپرسی ناوه‌ندی ژنانی ئازهرمێهری كوردستان بوو و له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌و ناوه‌نده رایه‌گه‌یاند كه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان دوای 49 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له به‌ندی 209ی زیندانی ئێوینی تاران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی سه‌رماوه‌ز به دانی بارمته ئازاد كرا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
هه‌ڵمه‌تی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له گونده‌کانی مه‌هاباد
به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له شاری مه‌هاباد به ده‌ست گه‌یشتوون، ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه ژووماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئینتیزامی ڕه‌ژیم له پڕۆسه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی کراو دا هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند گوندی هه‌رێمی شاروێرانی مه‌هاباد و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت ( ماهواره) کرد.زاندراوه که هێزه‌کانی ڕه‌ژیم به تایبه‌ت له گونده‌کانی وه‌ک ' ئوسوکه‌ند " و " قوونقه‌ڵا" ده‌چوونه سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کانی خه‌ڵک و به شێوه‌یه‌کی زۆر ناحه‌ز و به بێ ئیزن خۆیان ده‌گه‌یانده سه‌ربانی ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستیان به سه‌ر سه‌ته‌لایته‌کانیان دا ده‌گرت.سه‌ربازانی ڕه‌ژیم سووکایه‌تیان به خه‌ڵک ده‌کرد و ته‌نانه‌ت به چاوی خراپ چاویان له نامووسی خه‌ڵک و ماڵ و مڵکیان کردووه و ژووماره‌یه‌کی زۆر له مه‌نجه‌ڵه‌کانی سه‌ته‌لایتان تێک شکاندوون.ده‌گووترێ که به‌سیج و جاشه‌کانی هه‌رێمه‌که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه له هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته درێژه‌ی بابه‌ت...
له‌یلا زانا به دوو ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرا
دۆزگه‌ری شاری ئامه‌د "دیاربه‌کر"ی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو پروپاگه‌نده‌ی بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی کردوه سزای دووساڵ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشوی ده‌پ و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی کورد له‌یلا زانا بڕیه‌وه.ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی پارتی "ده‌پ"ی پێش‌و و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی کورد له‌یلا زانا که پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمی سوێندخاردندا به کوردی قسه‌ی کردبوو 9 ساڵ له زیندان مابوه‌وه، ئه‌مجاره به دۆزێکی دیکه مه‌حکوم کراو سزای 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
وێنه‌یه‌کی کۆنی شاری مه‌هاباد1048
درێژه‌ی بابه‌ت...
کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت!
رۆژی ١ی مای ، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار ، رۆژێکه که له سه‌رتاسه‌ری دنیادا كه به‌م بۆنه‌وه رێپێوان و چالالکی و رێ و ره‌سمی جۆراوجۆر رێک ده‌خرێن و به‌ڕێوه ده‌چن . له‌م رۆژه‌دا کرێکارانی جیهان له وڵاته پێشکه‌وتوو و دیموکراته‌کاندا وێڕای ڕێزگرتن له هه‌وڵ و خوێن و خه‌باتی کریکاران له ڕابردودا و بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌م یاده نێونه‌ته‌وه‌ییه و ، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌کانیان له ڕێگای نوێنه‌ر و سه‌ندیکاکانیانه‌وه بۆ به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ران و ده‌سه‌ڵات دارانی وڵات، دێنه مه‌یدان و شان به‌شانی چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا هه‌موو ساڵێک ئه‌م یاده زیندوده‌که‌نه‌وه و ده‌ور و پله‌و پایه‌ی کرێکار له به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌نرخێنن . به ڵام له وڵاتانێک که زۆرداری و دتکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی و بێ ده‌ربه‌ستی به مافی مرۆڤ به گشتی و مافی چین و توێژه تایبه‌ت و دیاره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌خرێته ژێر پێ ، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران،ه كه كرێكاران و جوتیاران نه‌ک هه‌ر گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان ناگیرێ ، به‌ڵکو به هیچ شێوه‌ێک رێگایان پێ نادرێ که چالاکی بنوێنن و کۆڕ وکۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ندیکاش پێکه‌وه‌نێن . درێژه‌ی بابه‌ت...
باباشێخ حوسه‌ینی بۆ ڕێنێسانس ده‌دوێ
سکرتێری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران باباشیخ حوسه‌ینی له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ڕێنێسانس باس له‌وه ده‌کات که به‌شێک له هۆکاری له‌تبوونی حیزبه‌کانیڕۆژهه‌ڵات شاراوه‌یه به‌لام پێشی‌وایه که دێپلۆماسی و سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هیچ کاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر لێکدابڕانی حیزبه‌کان. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندیی سازمانی خه‌بات ده‌کات له‌گه‌ڵ رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکدرێژه‌ی بابه‌ت...
گەندەڵى ئابوورى لە ئێران گەیشتۆتە کوێ؟
  گەندەڵى نەخۆشیێکى کوشەندەیە کە زۆربەى وەڵاتانى دوونیا بە تایبەت رۆژهەڵاتى ناوەراست پێوە دەناڵێنن و بۆتە هۆى فەلەج کردنى ئابوورى خەڵکى ئەو وەڵاتانە.وەڵاتى ئێرانیش بە هۆى نەزانى و بێ تەجروبەیی و دواکەوتوویی و نەزانى سەرانى رژیمى دەسەڵاتدار،بەو نەخۆشیەوە دەنالێنێ و بە گشتى گەندەڵى ریشەى لە دامودەزگا و ناوەندەکانى داکوتاوە و بە تایبەت گەندەڵى ئابوورى، و بەرەو سەرچوونى لە ڕادەبەدەرى گەندەڵى بەرپرسانى رژیم خەڵکى وەزاڵە هێناوە و جەماوەرى ئێران بە گشتى و خەڵکى چەوساوەى کوردستان بەتایبەتى بەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن چوونکە هەر لە سەرەتاى دەسەڵاتى رژیمەوە کوردستان وەک ناوچەیێکى جەنگى بووە و نەبوونى ئاوەدانى و پەرە نەدان بە ژێرخانى ئابوورى ئەو بەشە لە ئێران، واى کردوە کە لەم هەل و مەرجەى ئێران تێى کەوتووە وەزعى کوردستان لە باقى بەشەکانى دیکەى ئێران خراپترە.لە ماوەى ڕابردوودا ڕاگەێندرا کە ڕاپۆرتێکى 500 لاپەڕەیی لەلایەن (کومیسیونى ئەسلى نەوەدى قانوونى ئەساسى رژیم) لە بارەى گەندەڵى ئابوورى کۆکراوەتەوە رۆژى 3ى بانەمەڕ خراەوەتە بەر دەستى سەرانى رژیم و رۆژى سێ شەممە 10ى بانەمەڕى 1387ى کۆچى خۆرى خرایە بەردەستى نوێنەرانى مەجلیسى رژیم تا قسە و باسى لە سەر بکرێ، بەڵام لە مەجلیسى ئیرتجاع دا ئەو ڕاپۆرتە نارەزایەتى لێ کەوتەوە، هۆى نارەزایەتیەکەش ئەوە بوو کە لەو 500 لاپەڕە تەنیا 8 لاپەڕەى بە وان گەیشتوە ئەویش هێندێ باسى سەرەتاییە، ناوەرۆکى ئەو ڕاپۆرتە تا ئێستاش بە نهێنى ماوەتەوە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
حوکمى زیندان بۆ پەروین ئەردەڵان بڕاوە
 رۆژنامەى ئیعتماد هەواڵى دەرکردنى حوکمى زیندان بۆ پەروین ئەردەڵان تێکۆشەرى مافى ژنان لە سنە بڵاوکردەوە. بە پێى ئەو هەواڵە، لقى 13ى دادگاى رژیم لە تاران، پەروین ئەردەڵانى بە دوو تا سێ ساڵ زیندانى هەڵپەسێردراو لەگەڵ حساب کردنى ئەو رۆژانەى کە دەست بە سەرکراوە، مەحکوم کرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...
|