. | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت! رۆژی ١ی مای ، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار ، رۆژێکه که له سه‌رتاسه‌ری دنیادا كه به‌م بۆنه‌وه رێپێوان و چالالکی و رێ و ره‌سمی جۆراوجۆر رێک ده‌خرێن و به‌ڕێوه ده‌چن . له‌م رۆژه‌دا کرێکارانی جیهان له وڵاته پێشکه‌وتوو و دیموکراته‌کاندا وێڕای ڕێزگرتن له هه‌وڵ و خوێن و خه‌باتی کریکاران له ڕابردودا و بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌م یاده نێونه‌ته‌وه‌ییه و ، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌کانیان له ڕێگای نوێنه‌ر و سه‌ندیکاکانیانه‌وه بۆ به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ران و ده‌سه‌ڵات دارانی وڵات، دێنه مه‌یدان و شان به‌شانی چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا هه‌موو ساڵێک ئه‌م یاده زیندوده‌که‌نه‌وه و ده‌ور و پله‌و پایه‌ی کرێکار له به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌نرخێنن . به ڵام له وڵاتانێک که زۆرداری و دتکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی و بێ ده‌ربه‌ستی به مافی مرۆڤ به گشتی و مافی چین و توێژه تایبه‌ت و دیاره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌خرێته ژێر پێ ، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران،ه كه كرێكاران و جوتیاران نه‌ک هه‌ر گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان ناگیرێ ، به‌ڵکو به هیچ شێوه‌ێک رێگایان پێ نادرێ که چالاکی بنوێنن و کۆڕ وکۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ندیکاش پێکه‌وه‌نێن . له ئێرانی وێرانی ده‌ستی رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی دا هه موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له مه‌نگه‌نه‌دراون و هه‌ر جۆره هه‌ڵس و که‌وت و جم و جوڵێکی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ر جۆره رێ و ڕه‌سمێک بۆ رێزگرتن له بایی و ماف و دا‌هێنانی مرۆڤ ، به توندترین شێوه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه و به‌ری لێده‌گیرێ و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و جۆره چالاکیانه ، به توندترین شێوه دژایه‌تیان ده‌کرێ و سه‌رکوت ده‌کرێن . به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه‌ی که جێگای خۆشحاڵیه‌و ده‌کرێ مرۆڤ پێی هیواداربێت ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژیانه‌ی کاربه‌ده‌ستان و به کرێگیراوانی رژیم، چین و توێژه ماف خوراو وه‌زاڵه‌هاتوه‌کان رۆژ له داوی رۆژ به شێوه‌ێکی به‌ربڵاوتر و ئاگاتر و نه‌ترسانه‌تر به‌ره‌و ئامانج و ئاواته‌کانیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن وبه بێ سڵ کردن له‌و زه‌برو زه‌نگ و حه‌قکوژی و زیندان و شکه‌نجه و ئیعدام ، روه و ره‌وتی به‌ره‌وپێشچون و گه‌ێشتن به ریزی کاروانی رزگاری و مافی مرۆڤ که‌وتوونه‌ڕێ و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و مه‌زڵومی خۆیان و، جینایه‌ت و کرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی خوێن‌ڕێژ و دیکتاتۆر ده‌گه‌ێننه گوێ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وداوای هاوکاری و هاوپه‌یمانی وهاوخه‌باتی له پێناو ئازادی مرۆڤ دا ، له دنیای ئازاد و پێشکه‌وتووده‌که‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه و بۆ رێزگرتن له‌و رۆژه مێژوویه وپشتیوانی له ماف و داخوازیه‌کانی کرێکارانی جیهان به گشتی و کرێکاران و ره‌نجده‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی، کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان به پشتیوانی هێزه سیاسیه‌کان ، له شاری لین شۆپینگ له وڵاتی سوئید ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 3 ی مانگی مه‌ی 2008 ، رێ و ڕه‌سم و شه‌وئاهه‌نگێکی بۆ کوردانی دانیشوی ئه‌م شاره سازکرد. ڕێوڕه‌سمه‌که له سه‌عات 6 ی دوانیوه‌ڕۆ به کاتی ئوروپا له کۆکاڵی فولک ئۆنگا سکولان، ده‌ستی پێ‌کرد و تاسه‌عات 12 شه‌و ده‌ێژه‌ی کێشا . سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کاک جه‌لال خوشکه‌لام و خوشکه هێرۆ حسێنی یه‌و، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کان ، سه‌رتا بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌قیقه‌ێک بیده‌نگی راگه‌ێندارو پاشان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شداربوان کراو . ئه‌وجار کاک جه‌لال و خوشکه هێرۆ هه‌رکام چه‌ند شێعریان به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد . پاشان دواین به‌شی به‌رنامه‌کان که بریتی بوو له گورانی هه‌ڵپه‌ڕکێ ، به‌ده‌نگی به‌سۆزی هونه‌رمه‌ندی لاو کاک رێبین عه‌لی و گرۆپی مۆسیقای هاوکاری رازایه‌وه کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان له شاری لین شۆپینگ پێک هاتوه له‌م کۆمه‌ڵانه: ١- کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی ٢- کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامان و به‌ساڵاچوان ٣- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی خه‌بات. ٤- یه‌کیه‌تی کوردان له شاری لین شۆپینگ ٥- کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراتیکی کوردی . هێزه سیاسیه‌کانی ئه‌ندام له‌م کومیته‌یه‌دا بریتین له: ١- پارتی دیموکراتی کوردستان. ٢- یه‌کیه‌تی نیشتامانی کوردستان ٣- حیزبی دیموکراتی کورستان ٤- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ٥- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ٦- حیزبی شیوعی کوردستان. کومیته‌ی هاوکاری کومه‌ڵه‌کوردیه‌کان له شاری لینشۆپینگ . ٠٣-٠٥- ٢٠٠٨ كومیته‌ی سازمانی خه‌بات له سوید
ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 4 له 7 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانماڵپهڕی خه‌بات مێدیاماڵپهڕی خه‌رمانان ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی سازمان ڕادیۆ ده‌نگی خه‌باتی کوردستان کومیته‌ی سه‌قز کومیته‌ی بانه کومیته‌ی سنه کومیته‌ی مه‌ریوان کومیته‌ی سه‌رده‌شت چینهکاندوا بابهتهکانههڵمهتی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له گونده‌کانی مههابادلهیلا زانا به دوو ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرا وێنه‌یه‌کی کۆنی شاری مه‌هاباد1048 کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت! باباشێخ حوسه‌ینی بۆ ڕێنێسانس ده‌دوێ ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||