. | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
له‌یلا زانا به دوو ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرا
سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری تورکیا له شاری ئامه‌د پێشتر دۆزێکی له دژی له‌یلا زانا کردبوه‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له نه‌ورۆزی ساڵی ڕابردودا، له کاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی گوتبووی کوردان خاوه‌نی 3 سه‌رکرده‌ی بران که یه‌کێکیان سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و یه‌کێکی دیکه‌شیان عه‌بدوڵا ئۆجالانه. ئه‌مڕۆ دادگای بڕیاری خۆی له‌مه‌ڕ له‌یلا زانا ئاشکرا کرد‌و که بڕیاره‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:- په‌رله‌مانتاری پێشوی پاری قه‌ده‌غه‌کراو "ده‌پ" ناسراو به له‌یلا زانا، له ڕۆژی نه‌ورۆزی ساڵی 2007 دا، له دیاربه‌کر گوتارێکی پێشکه‌ش ده‌کات و له‌وێ باس له‌وه ده‌کات که کوردان خاوه‌ن سێ سه‌رکرده‌ی بران، یه‌کێک گوایه له‌و برایانه عه‌بدوڵا ئۆجالانه که به کوشتنی 30 هه‌زار که‌س له تورکیا دادگایی کراو سزای له‌سێداره‌دان پاشان گۆڕا بو سزای تا هه‌تاهه‌تایی بۆی بڕاوه‌ته‌وه، به‌م پێیه زانا پێشێلکاری له‌به‌رانبه‌ر یاساکانی کۆماری تورکیا کردوه‌و پروپاگه‌نده‌ی بۆ ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان کردوه، ئێمه وه‌کو دادگای کۆماری تورکیا، به‌پێی ده‌ستوری بنچینه‌یی کۆماری تورکیای گه‌وره داوای سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و که‌سه ده‌که‌ین. ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 2 له 7 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانماڵپهڕی خه‌بات مێدیاماڵپهڕی خه‌رمانان ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی سازمان ڕادیۆ ده‌نگی خه‌باتی کوردستان کومیته‌ی سه‌قز کومیته‌ی بانه کومیته‌ی سنه کومیته‌ی مه‌ریوان کومیته‌ی سه‌رده‌شت چینهکاندوا بابهتهکانههڵمهتی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له گونده‌کانی مههابادلهیلا زانا به دوو ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرا وێنه‌یه‌کی کۆنی شاری مه‌هاباد1048 کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت! باباشێخ حوسه‌ینی بۆ ڕێنێسانس ده‌دوێ ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||