. | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
هه‌ڵمه‌تی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له گونده‌کانی مه‌هاباد به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له شاری مه‌هاباد به ده‌ست گه‌یشتوون، ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه ژووماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئینتیزامی ڕه‌ژیم له پڕۆسه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی کراو دا هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند گوندی هه‌رێمی شاروێرانی مه‌هاباد و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت ( ماهواره) کرد.زاندراوه که هێزه‌کانی ڕه‌ژیم به تایبه‌ت له گونده‌کانی وه‌ک ' ئوسوکه‌ند " و " قوونقه‌ڵا" ده‌چوونه سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کانی خه‌ڵک و به شێوه‌یه‌کی زۆر ناحه‌ز و به بێ ئیزن خۆیان ده‌گه‌یانده سه‌ربانی ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستیان به سه‌ر سه‌ته‌لایته‌کانیان دا ده‌گرت.سه‌ربازانی ڕه‌ژیم سووکایه‌تیان به خه‌ڵک ده‌کرد و ته‌نانه‌ت به چاوی خراپ چاویان له نامووسی خه‌ڵک و ماڵ و مڵکیان کردووه و ژووماره‌یه‌کی زۆر له مه‌نجه‌ڵه‌کانی سه‌ته‌لایتان تێک شکاندوون.ده‌گووترێ که به‌سیج و جاشه‌کانی هه‌رێمه‌که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه له هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌و ههڵمهتهشایانی باسه یه‌کێک له جاشه‌کانی هه‌رێمه‌که به خه‌ڵکی گوتووه که ساز بوونی کاناڵی نوێی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK به ناوی NEWROZ بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی ڕه‌ژیم و ڕه‌ژیم ئێستا زۆرتر له جاران هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت و پێشگترن له هاتنی ئه‌و که‌ره‌سه‌یه بۆ ناو شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌دات. ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 1 له 7 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانماڵپهڕی خه‌بات مێدیاماڵپهڕی خه‌رمانان ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی سازمان ڕادیۆ ده‌نگی خه‌باتی کوردستان کومیته‌ی سه‌قز کومیته‌ی بانه کومیته‌ی سنه کومیته‌ی مه‌ریوان کومیته‌ی سه‌رده‌شت چینهکاندوا بابهتهکانههڵمهتی کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له گونده‌کانی مههابادلهیلا زانا به دوو ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرا وێنه‌یه‌کی کۆنی شاری مه‌هاباد1048 کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت! باباشێخ حوسه‌ینی بۆ ڕێنێسانس ده‌دوێ ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||